کاتی دانانی کامێرای چاودێریی ھاتوچۆ زیاد دەکرێت

 کاتی دانانی کامێرای چاودێریی ھاتوچۆ زیاد دەکرێت
لە ڕاگەیەندراوێکی ھۆبەی چاودێریی کامێرای ھاتوچۆی ھەولێردا، ئەوە خراوەتەڕوو کە بە مەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگەوبانەکان، بەتایبەتی لە درەنگانی شەودا، بۆیە بڕیار دراوە کامێرا لە شەقامەکان دابنرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 20/11/2016، ھۆبەی چاودێریی کامێرای ھاتوچۆی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ھاتووە "ماوەیەکە تێبینی دەکرێت شەوانە لە شەقام و ڕێگەوبانەکان، پێشبڕکێ دەکرێت، بۆیە ھاتوچۆی ھەولێر و ھۆبەی کامێرای چاودێریی ھاتوچۆ، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی نادیار لە سەرجەم ڕێگەوبانەکان کە تیژڕۆییان تێدا ھەیە، بە بەردەوامی کامێرای چاودێری دابنرێن، تەنانەت لە درەنگانی شەویشدا".



ئەوەش خراوەتە ڕوو: "شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە تیژڕۆیی نەکەن، بۆ ئەوەی تووشی سزادان نەبن و لە بەرامبەریشدا سەلامەت بن".









باسنیوز
Top