عومەر فەتاح : پێویستە گرنگی بە حکوومەتی خۆمان بدەین تا بەغدا بودجە بنێرێت

 عومەر فەتاح : پێویستە گرنگی بە حکوومەتی خۆمان بدەین تا بەغدا بودجە بنێرێت
عومەر فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی فیستیڤاڵی گەلاوێژدا، باسی لە پرسی چارەسەریی کێشەی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.



عومەر فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکیدا ڕای گەیاند: پێویستە هەموو لایەنەکانی کوردستان پێکەوە دابنیشین بۆ ئەوەی قەیرانی دارایی چارەسەر بکەین و دەبێ هەموومان بگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا کردووەیە".



ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێستا بژیوی ژیانی خەڵک لە دۆخێکی خراپدایە و ئێمە پێمان باشە بۆ دابینبوونی مووچە بۆ ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا بگەڕێینەوە".



لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەگەر مووچەی سلێمانی لەلایەن بەغداوە دابین بکرێت، هەڵویستی یەکێتی چۆنە؟ عومەر فەتاح گوت: "لەو باوەڕە داین هەموو لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و گرنگی بە حکوومەتی خۆمان بدەین بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەوین، هەتا بوودجەی هەرێمی کوردستان دابین بکات، چونکە ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەناڵێنن".



ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لەم دۆخەی ئێستادا گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەغدا بۆ دابینکردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری مووچەی هاووڵاتییان و قەیرانی دارایی، باشترین ڕێکارە”.





باسنيوز
Top