ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 20\11\2016، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بارزانی کۆببێتەوە. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک باسی ئازادکردنەوەی مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکرێت، دواتر پرسی پێشڕەویی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرکەوتنەکانی لە باشیک لەگەڵ باسکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵکشان و داکشانە سیاسییەکانی کوردستان دەکرێت.
