"پڕۆسه‌ى خوێندن له شارى سلێمانى ئاسایی ده‌بێته‌وه"
به‌رپرسێكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت بێگومان ئه‌مساڵ خوێندن له سنووری پارێزگای سلێمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه و ده‌شڵێ هه‌وڵێكى جدی له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناچار بكه‌ین كێشه‌ى مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكات.
دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتیی مامۆستایانى كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: "بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى خوێندن له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌ووروبه‌رى ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتیی مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ئه‌نجام ده‌دات كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆسه‌ى خوێندن ئاسایی بێته‌وه".
گوتیشی: "ئێمه له ئێستاوه هه‌وڵه‌كانى خۆمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناچار بكه‌ین كێشه‌ى مامۆستایانى سلێمانى چاره‌سه‌ر بكات، چونكه هیچ به‌ڕه‌واى نابینین مامۆستا به‌بێ پاره ده‌وام بكات، له‌كاتێكدا مامۆستا ئه‌ركێكى قورسی له‌سه‌ر شانه بۆیه ئێمه هه‌وڵه‌كانى خۆمان زیاتر چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانى مامۆستایان سوك بكرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێویسته پڕۆسه‌ى خوێندن ئاسایی بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركى سه‌رشانى حكوومه‌ته كێشه‌ى مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكات، بێگومان ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ى خوێندن له شارى سلێمانى ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندنه‌وه، مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بایكۆتى ناوه‌نده‌كانى خوێندنیان ڕاگه‌یاندووه و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كاركردن به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه ڕابگیرێت و مووچه‌ی مامۆستایان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا بدرێت.
payamner-
