تا ئێستا به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هاوكاریكردنی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی سنووریپارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین باسی پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كه به‌شداربووى ناوكۆبوونهوهكه بوو ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌و به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى گوتووه كه دواى ئه‌وه‌ى كه ناو و لیستى مامۆستایانى هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان و بڕى پاره‌ى پێویستمان بۆ به‌غدا ناردووه تا ئێستا به‌غدا وه‌ڵامى نه‌بووه‌و هیچ بڕیار و كۆك بونێكىشمان لێوه‌ى نه‌بیستووه‌و هه‌ر چاوه‌ڕێى وه‌ڵامیان ده‌كه‌ین".
ناوبراوئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هه‌وڵه‌كان به‌تایبه‌ت له‌و دواییانه به هاوكاری هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان چڕتر كراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى قوتابخانه‌كان چونكه له‌وه زیاتر دوابكه‌وێت كاریگه‌رى نه‌رێنى زۆرى له‌سه‌ر كه‌رتى په‌روه‌رده ده‌بێت.
payamner-
