ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى ئاشكراى ده‌كات.. ئه‌بو به‌كر به‌غدادى له توونێلدا خۆى حه‌شار داوه
ڕۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ـى به‌ریتانى، بڵاوی كرده‌وه، ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى داعش، یه‌كێك له توونێلهكانى مووسڵ ده‌كاته حه‌شارگه‌ى خۆى، هه‌روه‌ها ده‌نووسێت :" به‌غدادى ترسێكى زۆرى لێنیشتووه و ته‌نانه‌ت متمانه‌ى به نزیكترین كه‌سى ده‌وروبه‌رى خۆیشى نه‌ماوه و له خه‌یانه‌ت ده‌ترسێت".
هه‌ر به هۆى ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌وه، خه‌لیفه‌ى داعش فه‌رمانى كوشتنى بۆ زیاتر له 50 چه‌كدارى توندڕه‌وى به تۆمه‌تى سیخوڕیكردن، ده‌ركردووه.
شێوازى كوشتنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه به سیخوڕیكردن تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ى سیخوڕییان بۆ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا دژ به داعش كردووه، شێوازى دڕه‌ندانه بوون، وه‌ك خنكاندن له ئاودا.
ڕۆژنامه‌كه زانیارى نامه‌یه‌كى مۆبایلی یه‌كێك لهسهرچاوهكانى هه‌واڵگرى عێراقى له مووسڵ ده‌ستكه‌وتووه، كه تیایدا هاتووه، به‌غدادى به به‌رده‌وامى پشتێنى بۆمبڕێژ ده‌به‌ستێت و ته‌نانه‌ت به‌و پشتێنهشهوه ده‌خه‌وێت.
وژكرت رساله أخرى أن قتل من یحاول الهرب أو المخبرین أصبح یحدپ بانتڤام، مشیره إلى أن البغدادی یشك فی أقرب الناس إلیه.
bas news-
