لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراق: مامه‌ڵه‌كردنى حكوومه‌تى فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ سلێمانى نایاساییه
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى فیدڕاڵ ناتوانێت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌ك له ناو هه‌رێمێكدا مامه‌ڵه بكات، به‌ڵكو ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا مامه‌ڵه ده‌كات.
سه‌لیم شه‌وقى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى مامه‌ڵه‌كردنى حكوومه‌تى فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ پارێزگاى سلێمانى به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى ده‌كات، به ئاژانسى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" به‌پێی یاسا و ده‌ستوور، مامه‌ڵه‌كردنێكى له‌و شێوه‌یه ڕێگه پێنه‌دراوه و حكوومه‌تى فیدڕاڵ ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت مامه‌ڵه بكات".
bas news-
