داعش باره‌گاكانى خۆى له ته‌له‌عه‌فه‌ر داده‌خات و 12 پۆلیسیش ده‌كوژێت
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له كۆنترۆڵكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه، ڕێكخراوى داعش، سه‌رجه‌م باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانى خۆى له ته‌له‌عفه‌ر داده‌خات و هاوكات 12 پۆلیس و چه‌كدارى سونه، له باشوورى مووسڵ ده‌كوژێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ شه‌مه 19ى تشرینی دووه‌م، ڕاى گه‌یاند :" داعش له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی كردووه به داخستنى باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانى خۆى له ناو شارى ته‌له‌عفه‌ر (55 كم خۆرئاواى مووسڵ) به‌تایبه‌ت دیوانخانه سه‌ره‌كییه‌كان له‌وانه‌ش حهسبه و جوند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه داعش فه‌رمانبه‌ره مه‌ده‌نییه‌كانى ناچار كردووه چه‌ك هه‌ڵبگرن و له خاڵه‌كانى ناو گه‌ڕه‌كه‌كان بڵاویى پێیان كردووه.
وه‌ك ماڵپه‌رى "سۆمه‌رییه نیوز"ـى عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه :" داعش له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى مووسڵ، پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر زۆر به‌هێز ده‌بێت و هێزه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ناتوانن به‌سه‌ریاندا سه‌ر بكه‌ون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 30 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و سه‌دان چه‌كدارى ئاماده كرد بوو".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه كۆنترۆڵكردنى فرۆكه‌خانه‌كه له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا، بووه‌ته هۆى شڵه‌ژانى داعش له ته‌له‌عفه‌ر، بۆیه چه‌كدارێكى زۆر له ناو شاره‌كه‌دا بڵاوه پێكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانى داعش له شاره‌كه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌ره‌و خاكى سوویا هه‌ڵاتوون.
bas news-
