ڤیان دەخیل: هۆکارى سەرەکى ئاوەدان نەکردنەوەى شنگال بۆ بوونى پەکەکە دەگەڕێتەوە

ڤیان دەخیل: هۆکارى سەرەکى ئاوەدان نەکردنەوەى شنگال بۆ بوونى پەکەکە دەگەڕێتەوە

ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و نوێنەرى کوردانى ئێزدى لە ئەنجوومەنەکە، ڤیان دەخیل رایگەیاند: "هۆکارى سەرەکى ئاوەدان نەکردنەوەى شنگال و دەستپێنەکردنى خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونى پەکەکە لە شنگال، چونکە ئامادەیى بوونی چەکدارى لەو چەشنە هەڕەشەیە لەسەر پڕۆژەکانى حکوومەت و رێکخراوە ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکان".

نوێنەرى کوردانى ئێزدى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ڤیان دەخیل به ئاژانسى ئانادۆڵو-ى رایگەیاند: "هەرچەندە زیاتر لە ساڵێکە شارۆچکەى شنگال لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، بەڵام لەڕووى خزمەتگوزاریی و ئاوەدانکردنەوەى شارۆچکەکەدا تا ئێستا وەک پێویست کارەکان نەکراون، هۆکارى سەرەکى ئەمەش بوونى هێزەکانى پەکەکەیە لە شنگال، چونکە بوونی ئەو هێزانە هەڕەشەیەکى جددین لەسەر تەواوى پڕۆژە و خزمەت گوزارییەکان، ئەمەیش ناکرێت تا سەر بەردەوام بێت".

دەخیل راشیگەیاند: "ئەگەر چەکدارانى پەکەکە لە رابردوودا شەڕى دژى داعشیان کردبێتە بیانوو بۆ مانەوەیان، ئەوا لە ئێستادا هیچ بیانوویەک بۆ مانەوەیان لە شنگال نیە، چونکە زیاتر لە ساڵێکە شارۆچکەکە ئازاد کراوەتەوە و لە تیرۆریستانى داعش پاککراوەتەوە و لە بنەڕەتیشدا جگە لە هێزەکانى پێشمەرگە، شنگال پێویستى بە هیچ هێزێکى دیکە نییە بیپارێزێت، پەکەکەیش لە قۆناغى ئێستا نەک شارۆچکەکە ناپارێزێت، بەڵکو هۆکارى کێشەکانە لە ناوچەکەدا".

ئەو نوێنەرەى کوردانى ئیزدى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەبارەى ئاوەدانکردنەوەى شنگال و گەڕانەوەى ئاوارەکان گوتى: "لە مێژە کارى لەسەر ئاوەدانکردنەوەى شنگال دەکەین و لەسەر داواى ئێمە تا ئێستا لەلایەن حکوومەتى عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بڕێک پارە بۆ ئاوەدانکردنەوەى شارۆچکەکە تەرخانکراوە، بەڵام بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال بوودجەیەکى زۆر زیاتر پێویستە، چونکە شارەکە سەد لەسەد وێران بووە و بەهیچ شێوەیەک جێگەى ژیان ئاسایی تێدا نەماوە، پێویستیشە شارۆچکەکە بە زووترین کات ئاوەدان بکرێتەوە و نابێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەندە بیانووگر بن
PAYAMNER-
Top