حوسێن یەزدان پەننا: بەھیچ جۆرێک رێگە بەتاڵانکردن نادەین وباشیک بۆ گەرانەوەی خەڵک ئامادەیە
فەرماندەی ھێزەکانی پارتیی ئازادی کوردستان دەڵێت، باشیک بەتەواوەتی پاککراوەتەوە لەمین ولەئێستادا خەڵک سەردانی ماڵەکانیان دەکەن وئامادەیە بۆ ئەوەی خەڵکەکەی بگەڕێنەوە.
فەرماندەی پارتی ئازادی کوردستان حوسێن یەزدان پەننا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ھێزی پێشمەرگە لەناحیەی باشیک زۆر بەباشی پارێزگاری لە ماڵی خەڵکی دەکات و رێگە نادات ھیچ کەسێکی لێ نزیک بێتەوە وتاڵانی بكات وتاوەکو ئێستاش ھیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە لەوناوچەیە رووینەداوە و رێگەشیان پێنەدراوە.
حوسێن یەزدان پەننا گوتیشی: لەئێستادا خەڵکی ئەو ناوچانە تەنھا سەردانی ماڵەکانی خۆیان دەکەن وکەلوپەلەکانیان دەبەن، تاوەکو ئێستا نەگەراونەتەوە، چونکە پێویستی بەوە ھەیە خزمەتگوزاری بۆ دابین بکرێت، بەڵام کاتی ئەوە ھاتووە خەڵکەکە بۆ ماڵەکانیان بگەرێتەوە.
پەننا ڕوونیشیکردەوە: باشیک بەتەواوەتی پاککراوەتەوە لەمین ولەئێستادا ئامادەیەبۆ گەرانەوەی خەڵک.
PAYAMNER-
