کاکە رەزا: قۆزتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک و مووچەخۆر خۆڵکردنەچاوی خەڵکە

کاکە رەزا: قۆزتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک و مووچەخۆر خۆڵکردنەچاوی خەڵکە
سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، قۆزتنەوەی نارەزایەتی خەڵک ومووچەخۆر خۆڵکردنەچاوی خەڵکە، چونکە زۆرینەی ماموستایان پێیان خۆشە دەوام بکەن ھاوشێوەی ماموستایانی کوردستان، لەبەر ئەوەی بەڵگە ھەیە کە خەڵک لەناو خۆپیشاندان ھەیە مووچە خۆریش نییە.

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زیاد کاکە رەزا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەوخۆپیشاندانانەی دەکرێت شەپۆڵی نارەزایەتی خەڵکە وھەموومان داواکاری خۆپیشاندەران بەرەوا دەزانین وخۆپیشاندان دەکرێت بۆ ئەوەی مەسجێک بگەیندرێت وداواکاری خۆپیشاندەران بەحکومەت گەیشتووە وحکومەت ناتوانی وەکو خۆی مووچە دابین بکات، بۆیە پێویستە ئەم خەڵکە لەمە بگات کە حکومەت ئەو توانایەی نییە لەئێستادا مووچەی تەواو بدات، بۆیە پێویستە متمانەی نێوان حکومەت وخەڵک بگێرینەوە کە کەمبووه‌تەوە.

کاکەرەزا ڕوونیشی کردەوە: "ھەندێک لایەن ئەونارەزایەتی و ئەوگیرفان بەتاڵی وپشێوی بازاریان بۆ خۆیان قۆزتۆتەوە کە ئەمە خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، جگە لەوەش ئەوەی حکومەتی عێراق کە بەئاشکرا ئەوان دەیڵێن، ئەوەی ئێوە دەتانەوێ نایکەین ئەمە ھەراج فرۆشی ھەرزان بەھای سلێمانیە، ئەوبرادەرانەی دەیکەن ویەکێکە لەو مینانه‌ی بەردەم بەرنامەی سەرۆک بارزانی بۆ دەوڵەتی کورد ودڵنیام ئەمە وەکو مینه‌كانی داعش پێش تەقینەوە لەبەردەمی خۆی لایدەبات ."

باسی لەوەشکرد: پارێزگار سەرۆکی یه‌كه‌ی ئیداری وسەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانییە بۆیە توانای دانای پارێزگارێکیان نییە، بۆخەڵک دەھێننە سەر شه‌قام، من بەڵگەم ھەیە لەناو خۆپیشاندەران خەڵک ھەیە مووچە خۆر نییە، بۆیە ئەمە ھەڵویستی ماموستایان نییە و زۆرینەی ماموستایان لەگەڵ ئەوەن کە وەکو ماموستایانی دیكه‌ی کوردستان دەوامی خۆیان بکەن ونەھێڵن منداڵان له‌خوێندن بێ به‌ش بن.
PAYAMNER-
Top