"گۆڕان ئەگەر خەڵک بەلاڕێدا ببات، خۆیشیان بەلاڕێدا دەچن"

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانیدا دەڵێ، ئەگەر گۆڕان بیەوێ خەڵک بەلاڕێدا ببات، ئەوا خۆیان بەلاڕێدا دەچن، چونکە ئەوەی گۆڕان دەیکات دوورە لە لۆژیکی سیاسی و، لە بەرژەوەندی کورددا نییە.



ماوەیەکی زۆرە گۆڕان لە سلێمانیدا دەستی کردووە بە تێکدانی دۆخی سیاسی ناوچەکە و هەرجارە و بە بیانوێک دەیەوێ خەڵک بەلاڕێدا ببات، پێوەست بەم رەفتارانەی گۆڕان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانیدا (فارس نەورۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، مامۆستا و فەرمانبەران هەر داوایەکیان هەبێ ئەوا مافی خۆیانە، بەڵام تێکەڵکردنی ئەو داوکاریانە بەکاری حزبی و بە سیاسیکردنی، کارێکی ناڕەوایە کە لایەنێکی سیاسی دەیکات و دەرفەت وەرگرتنە بۆ قۆستنەوەی دۆخەکە؛ چونکە ئەگەر لە وڵاتانی دەرەوە خەڵک رووبەڕووی شەڕێکی دەرەکی ببنەوە ئەوا پارتە سیاسییەکان خەڵکی لە ناوخۆیاندا کۆ دەکەنەوە بۆ ئەوەی یەکڕیزی و یەکدەنگی دروستببێ، کەچی ئەوەی گۆڕان دەیکات دوورە لە لۆژیکی سیاسیی و لە بەرژەوەندی کورددا نییە، بۆیە ئەگەر گۆڕان بیەوێ خەڵک بەلاڕێدا ببات، ئەوا خۆیشیان لە دەرەنجامدا بەلاڕێدا دەچن.
KDP-
Top