باشیک..زەنگی کڵێسا لێدرا و، بانگی مزگەوت درا

باشیک..زەنگی کڵێسا لێدرا و، بانگی مزگەوت درا
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ دەرگای مزگەوت و کڵێسا و شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدیان بە ڕووی خەڵکی ناوچەکە کرایەوە و زەنگی کڵێسا لێدرا و بانگی مزگەوت درا و، خەڵکەکە بە گەرمی پێشوازیان لەو هەوڵەی پێشمەرگە کرد و، نزایان کرد کە ئیدی بۆ هەمیشە پێشمەرگە بیان پارێزێ.



زیاتر لە دووساڵ بوو، داعش دەستی بەسەر باشیکدا گرتبوو، تەواوی کڵێسا و پەرستگا و ناوچە پیرۆزەکانی داخستبوون، لەگەڵ ئازادکردنەوەی باشیک و دەڤەرەکەی لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، جارێکی دیکە دەرگای مزگەوت و کڵێسا و ناوچە پیرۆزەکانی ئێزدیان، بە ڕووی خەڵکی ناوچەکە کرایەوە.



(حوسێن یەزادنپەنا)، وەک فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە دەڤەری باشیکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، لە ئێستادا کە باشیک بەتەواوەتی لە ژێر دەستی پێشمەرگە دایە، ئارامی گەڕاوەتەوە ناوچەکە و، شوێنە پیرۆزەکان و کڵیسا و پەرستگاکان و مزگەوتەکان، لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پارێزگاریان لێ دەکرێ، ئەمڕۆیش دەرگای کڵێساو مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدیان بەڕووی خەڵکی ناوچەکە کرایەوە، زەنگی کەنیسە لێدرا و بانگی مزگەت لە بڵندگۆکانەوە بیسترا و، شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدیان کرانەوە و، خەڵکی پێشوازییەکی گەرمیان لە پێشمەرگە کرد و، نزایان کرد کە بۆ هەمیشە پێشمەرگە بیانپارێزێ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو کارەساتە لەو دەڤەرەدا روونەداتەوە.
KDP-
Top