ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ داوادەکەن پێشمەرگە لە ناوچەکانیان بمێنەوە

ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ داوادەکەن پێشمەرگە لە ناوچەکانیان بمێنەوە
ھۆزەکانی مووسڵ لە بەیاننامەیەک رادەگەیەنێن کە ئەوان 100 ھەزار واژوویان کۆکردوەتەوە کە داوا دەکەن ببنە بەشێک لە ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە ناوچە تازە رزگارکراوەکان نەکشێتەوە.

لە راگەیاندراوێکی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵدا ھاتووە، ئەو ناوچانەی کە پێشووتر بە ناوچە کێشە لەسەرەکان ناونرابوون دوای ئازادکرنیان لە لایەن پێشمەرگەوە ناوچەی کوردستانین و بە خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکان رزگارکراون، ئێمە وەکو ھۆزە عەرەبەکان لەو ناوچانە قەبووڵ ناکەین بگەڕێینەوە سەر حکوومەتی ناوەندی.

ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ ھەروەھا لێدوانەکانی ساڵح موتلەگ رەتدەکەنەوە و بە پیاوی مالکی و سیاسیەکانی سەر بەوان ناودەبەن و دەڵێن، ھێزەکانی پێشمەرگە ماڵ و موڵکی عەرەبەکانی پاراستووە و ئێمە بەشێکین لە گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانی بە رێبەر و سەرۆکی خۆمان دەزانین و دژی ھەر لایەک رادەوستین کە ھەوڵبدات ناکۆکی بخاتە نێوان کورد و عەرەب.
K24 -
Top