داقوق.. بۆمبێکی داعش منداڵێکی سێ ساڵان دەکوژێت

 داقوق.. بۆمبێکی داعش منداڵێکی سێ ساڵان دەکوژێت
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی رێکخراوی توندڕەوی داعش، منداڵێکی سێ ساڵەی ئاوارە گیانی لەدەست دا.

بۆمبەکە لە نێوان هەردوو گوندی حەشیشە و سمود لە شارۆچکەی داقوق بە خێزانێکدا تەقیوەتەوە، کە هەوڵی راکردن لەژێر دەسەڵاتی داعش‌یان دەدا.

منداڵەکە ناوی شەیما فاروق عەبدوڵڵایە و تەمەنی سێ ساڵە، دوای ئەوەی خێزانەکە خۆیان گەیاندە هێزەکانی پێشمەرگە، تەرمی شەیما لەلایەن پێشمەرگەوە بردرایە پزیشکی دادی.

شارۆچکەی داقوق ناوچەیەکی کوردستانییە و کەوتووەتە باشووری پارێزگای کەرکووک، دانیشتووانەکەی لە نەتەوەکانی کورد، عەرەب و تورکمان پێک دێت.












باسنيوز
Top