لە باشیک دەست بەسەر چەندان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشدا گیراوە
حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی پێشمەرگە، لە میحوەری باشیکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە (19\11\2016)، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانەیان کۆکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا هێنرابوون بۆ تەقاندنەوەیان لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان”.
ڕوونیشی کردەوە: "بەشێکیان هەر ئەمڕۆ دەستیان بەسەردا گیراوە و خۆکوژەکان پێش تەقاندنەوەیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کوژراون".
حوسێن یەزدانپەنا ئەوەشی ڕایگەیاند: “هەر یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە، سەدان کیلۆ تەقەمەنیان تێدابووە و بەشێکی زۆریان لە مووسڵەوە هێنراون بۆ باشیک، بەشێکیش لە ئۆتۆمبێلەکان مەدەنی بوون لەلایەن ئەوانەوە درعیان بۆ دروستکراوە بۆ تەقاندنەوە”.
باسنیوز
