فەرماندەی پۆلیسی كەركووك: 333 گومانلێكراو و داواكراو دەستگیر كران
عەمید خەتاب عومەر، فەرماندەی پۆلیسی كەركووك، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە – 11- 192016، لە چالاكییەكی هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و پۆلیسی ئامادە و فریاكەوتنی كەركووك و پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حكومییەكان و پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك و ئاشایشی كەركووك، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە دەوروبەری شاری كەركووك توانیان، 24 داواكراو دەستگیر بكەن، كە سەرجەم ئەو داواكراوانە لەلایەن دادگای كەركووكەوە داواكراون و هاوكات 309 گومانلێكراویش دەستگیر كران و ئێستاش لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دەستگیركراوانەدا بەردەوامە".
فەرماندەی پۆلیسی كەركووك، گوتیشی :"لە هەڵمەتكەدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و چەندین چەكی وەكوو دەمانچە و كڵاشینكۆف و دەستیان بەسەردا گیراوە".
باسنیوز
