پێنج چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران

 پێنج چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران
لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا پێنج چەکداری دیکەی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران.سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران.



هەواڵدەرییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویان کردەوە کە؛ پێنج کەس لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە شەڕ و پێکدادانەکانی دەوروبەری حەلەب بەناوەکانی تێرۆریستەی "دڵدار عەلیشا، شیرمان، لیاقەت حوسێن، مونتەزیر حوسێن و مۆسێڕڕەت حوسێن"لە سووریه کوژراون.



بەپێی زاناییەکانی ماڵپەڕی (فارس) ئەو پێنج کەسە ڕەگەزیان پاکستانییە و سەر بە "تیپ زینبیون" بوونە.



هەروەها چەند ڕۆژ پێش ئێستا، تەلەفزیۆنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوەوە کە؛ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە شوێنێک بە ناوی "ضاحیە اسد" لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب بە موشەکی "تاو" میلیشیاکانی ئێرانیان پێکاوە و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران".



لە ماوە یەک مانگی ڕابردوودا 320 کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون و لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا نزیکەی 3 هەزار چەکداری سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون



ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە حکوومەتی سووریا و مانەوەی ئەسەد دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە بوودجەیەی زۆر تەرخان دەکات و لەلایەن کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیشەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە.



باسنیوز
Top