سەركردایەتی پارتى له سلێمانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌په‌له بڵاو ده‌كاته‌وه
گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له (سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه) ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به په‌له بڵاو ده‌كاته‌وه و هۆشدارى ده‌داته ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى شارى سلێمانى كه‌وا لایه‌نێكى سیاسی به‌نیازه له خۆپێشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێى مامۆستایان‌دا ئاڕاسته‌ى خۆپێشاندانه‌كه بۆ مه‌رامى سیاسی و حزبى بگۆڕێت.
هەروەها دەڵێ "هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى سلێمانى و تێكڕاى لایه‌نه سیاسییه‌كان و لیژنه‌ى ئه‌منى نێو شار و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه لایه‌نێكى سیاسی ئاماده‌كارى بۆ ده‌كات هه‌تا ڕێڕه‌وى خۆپێشانده‌ران بۆ مه‌رامى حزبى و سیاسی بگۆڕێت، دیاره ئه‌م جۆره تهعامولهش له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك یه‌كه‌م جارى نییه و بهرهنجامهكهشى ڕووداوى نه‌خوازراو و كاره‌ساتبار بووه، بۆیه ئێمه له ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له كاتێكدا پشتگیرى ته‌واوى خۆمان بۆ ڕێپێوانى هێمنانه‌ى خه‌ڵك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌رنجى هه‌موو لایه‌كیش ڕاده‌كێشین كه دوور بن له بارگاویكردنى ڕه‌وتى خۆپێشانده‌ران به ئه‌جێنداى نامۆى سیاسی و گرژكردنى شه‌قامى شار، چونكه زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌منیه‌تى شاریش تێكده‌دات.
