ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی له سلێمانی؛ لە مەترسییەکانی بهلاڕێدابردنی ڕێڕەوی خۆپیشاندان، دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس ئاگادار دهكاتهوه
(عەتا شێخ حهسهن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی ئەو ھەواڵ و زانیاریانەی بە ئێمە گەیشتووە، وابڕیارە سبەینێ لە شاری سلێمانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت، لەکاتێکدا ئێمە ڕێپێوانی ھێمنانە بە مافی ڕەوای خەڵک دەزانین و، پشتگیریی ھەموو داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەین، وەک چۆن لە ڕابردوویشدا پشتیوانیان بووین.''
(شێخ حهسهن) گوتیشی: "جەماوەری خۆشەویستی شاری سلێمانی و، تێکڕای لایەنە سیاسییەکان و، لیژنەی ئەمنی شار و بەرپرسانی ئیداری و، دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس، ئاگادار دەکەین، لە مەترسییەکانی ئەو دەنگۆیەی کە لایەنێکی سیاسی ئامادەکاری بۆ دەکات، ھەتا ڕێڕەوی خۆپیشاندەران بۆ مەرامی حزبی و سیاسی بگۆڕێت، دیارە ئەم جۆرە تەعامولەش لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵک یەکەم جاری نییە و، بەرەنجامەکەشی ڕووداوی نەخوازرا و کارەساتبار بووە، بۆیە ئێمە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردوستان، لەکاتێکدا پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ڕێپێوانی ھێمنانەی خەڵک دووپات دەکەینەوە، سەرنجی ھەموو لایەکیش ڕادەکێشین کە دوور بن لە بارگاویکردنی ڕەوتی خۆپیشاندەران بە ئەجێندای نامۆی سیاسی و گرژکردنی شەقامی شار، چونکە زیان بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت و، ئەمنیەتی شاریش تێک دەدات.''
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەشڵێت، ''ئومێدەوارین ڕەچاوی ئەو فرهییه بکرێت کە بووە بە سیمای کۆمەڵایەتی و سیاسیی شارە خۆشەویستەکەمان، دیارە پاراستنیشی دەکەوێتە ئەستۆی ھەڤاڵانمان لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و، دەزگاکانی پەیوەندیدار.''
kdp-
