روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

 	 روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ بڕگه‌یه‌كى وتاره‌كه‌ى (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان وه‌رگێڕاوه‌ بۆ زمانى عه‌ره‌بى.

(سه‌رۆك بارزانى) رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ شارۆچكه‌ى باشیك له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، ئێمە رێككەوتنێكمان هەیە ئەو هێڵەی بەرگری پێشی شەڕی رزگاركردنی مووسڵ بە هیچ شێوەیەك گفتوگۆی لەسەر ناكرێت، ئەو هێڵەی ئێستا ئێمە تیایداین ئامانجمان لەبارەیانەوە ئەوەیە ئاسایشی ئەوان و خەڵكی ناوچەكە پارێزراو بێت و پێشمەرگە پشتیوانیان دەكات، رێككەوتنمان هەیە لەگەڵ سوپای عیراق بەوەی پێشمەرگە دەچێتە كوێ و سوپای عیراق دەچێتە كوێ و لەكوێ لەگەڵ یەكتر دەبین و لەكوێش بە تەنیا دەبین.

له‌ وه‌رگێڕانى وتاره‌كه‌دا، به‌شێك له‌ میدیاكان وشه‌ى (پێش)، كه‌ (سه‌رۆك) به‌ كرمانجى (به‌رى شه‌ڕى مووسڵى) بۆ به‌كارهێنابوو، له‌ خوله‌كى 05:24ى وتاره‌كه‌یدا، كراوه‌ته‌ (ئێستا) و به‌و جۆره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵى ئێستاى ناكشێته‌وه‌.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:

ژمارەیەك لە دەزگای راگەیاندنی عەرەبی باسیان لە وتاری بەڕێز (مسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد كە رۆژی چوار شەممەی رابردوو لە شاری باشیك پێشكەشی كرد.

ژمارەیەكیش لەو دەزگایانە بە هەڵە باسیان لە بڕگەی كشانەوە و مانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد لە ناوچە ئازادكراوەكان لە میانەی ئەو وتارەی كە بەڕێزیان بە زمانی كوردی پێشكەشی كرد و چەند بڕگە و ڕستەیەكیان بە شێوەیەكی هەڵە وەرگێڕایە سەر زمانی عەرەبی كە وای كرد ڕستە و واتاكانی لە ڕاستی ناوەڕۆكەكەی بێتە دەرەوە.

(سەرۆك بارزانی) لە وتارەكەیدا بەڕونی دووپاتی لەسەر پابەندبوونی هەرێمی كوردستانی بە هەر رێككەوتنێكی لەم بارەیەوە كردەوە و دەقی وەڕگێڕانی فەرمی وتارەكەش لە وێپ سایتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاو بۆتەوە.
kdp-
Top