بەشارەتی: دەستێک دەیەوێت خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەلاڕێدا بەرێت
(فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەگەر وەکو پێشوو مامۆستا و مووچەخۆران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و چارەسەرکردنی مووچەکانیان خۆپیشاندان بکەن ھیچ لاریەک لەوە نییە و دەستیان خۆش بێت، بەڵام گەر لایەنێک بیەوێت ئەمه بۆخۆی بقۆزێتەوە، پێویستە خۆپیشاندەران ئەوە قبوڵ نەکەن دەنگی نارەزایی بێتە دەنگی توندووتیژی و ناشرینکردنی سومعەی مامۆستایان.
(بەشارەتی) گوتیشی: "پێویستە نە مامۆستایان و نەدەزگا ئەمنیەکان رێگە نەدەن کاری ئاژاوە گێری لەسنوورەکە ئەنجامبدرێت.
بەرپرسی لقى12ى پارتی دهشڵێت، دەستێک ھەیە دەیەوێت ئەوخۆپیشاندانە بەلاڕێدا ببات و دووسێ رۆژە کاری لەسەردەکات كه پێشووتریش کاری لەسەر کردووە، ھیوادارم مامۆستایان و فەرمانبەران نەچنە ژێر گوشاری ھەندێک حیزب بەتایبەت گۆڕان.
kdp-
