عەتا شێخ ‌حه‌سه‌ن: ھەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، دووربن لە گرژکردنی شەقام

 عەتا شێخ ‌حه‌سه‌ن: ھەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، دووربن لە گرژکردنی شەقام
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێت، ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لەمەترسیەکانی ئەو دەنگۆیەی کەلایەنێکی سیاسی ئامادەکاری بۆ دەکات، ھەتا ڕێڕەوی خۆپیشاندەران بۆ مەرامی حیزبی و سیاسی بگۆڕێت، دیارە ئەم جۆرە تەعامولەش لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک یەکەم جاری نییەو، بەرەنجامەکەشی ڕووداوی نەخوازراز و کارەساتبار بووە.

(عەتا شێخ ‌حه‌سه‌ن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی ئەو ھەواڵ و زانیاریانەی بە ئێمە گەیشتووە وابڕیارە سبەینێ لەشاری سلێمانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا ئێمە ڕێپێوانی ھێمنانە، بەمافی ڕەوای خەڵک دەزانین و، پشتگیری ھەموو داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەین، وەک چۆن لەڕابردوشدا پشتگیریان بووین .

(شێخ حه‌سه‌ن) گوتیشی: "جەماوەری خۆشەویستی شاری سلێمانی و، تێکڕای لایەنە سیاسیەکان و، لیژنەی ئەمنی شارو، بەرپرسانی ئیداری و، دەزگاکانی ئاسایش و، پۆلیس، ئاگادار دەکەین، لەمەترسیەکانی ئەو دەنگۆیەی کەلایەنێکی سیاسی ئامادەکاری بۆ دەکات، ھەتا ڕێڕەوی خۆپیشاندەران بۆ مەرامی حیزبی و سیاسی بگۆڕێت، دیارە ئەم جۆرە تەعامولەش لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک یەکەم جاری نییەو، بەرەنجامەکەشی ڕووداوی نەخوازرا و کارەساتبار بووە، بۆیە ئێمە لەئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردوستان، لەکاتێکدا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ ڕێپێوانی ھێمنانەی خەڵک دووپات دەکەینەوە، سەرنجی ھەموو لایەکیش ڕادەکێشین کەدووربن لەبارگاوی کردنی ڕەوتی خۆپیشاندەران بەئەجندای نامۆی سیاسی و گرژکردنی شەقامی شار، چونکە زیان بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت و، ئەمنیەتی شاریش تێکدەدات.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت، ئومێدەوارین ڕەچاوی ئەو تەعەدودییە بکرێت کەبووە بەسیمای کۆمەڵایەتی و سیاسی شارە خۆشەویستەکەمان، دیارە پاراستنیشی دەکەوێتە ئەستۆی ھەڤاڵانمان لەیەکێتیی نیشتیمانی کوردوستان و، دەزگاکانی پەیوەندیدار.
kdp-
Top