مامۆستایانى ناڕازيی گه‌رمیان : گۆڕان ده‌یه‌وێ خۆپیشاندانى شه‌ممه بارگاوى بكات به سیاسه‌ت
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه"له‌به‌رئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌یه‌وێ خۆپیشاندانى سبه‌ی شه‌ممه‌مان بارگاوى بكات به سیاسه‌ت، له كاتێكدا ئێمه نه‌فره‌ت له هه‌موو هێزه‌كان ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3 ى پاشنیوه‌ڕۆ كۆده‌بینه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر كات و شوێنى خۆپیشاندانى داهاتوومان ده‌ده‌ین".
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه" هه‌ر هێزێك خۆپیشاندان ده‌كات با خۆى له ئێمه‌ى خاوه‌ن په‌یام به‌دوور بگرێ، ئه‌گه‌ر گۆڕانیش به‌بێ ئێمه خۆپیشاندانى پێده‌كرێ با بفه‌رموێ بۆ مه‌یدانه‌كه، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه ئێمه فرت و فێڵ قبوڵناكه‌ین و قبوڵناكه‌ین جارێكی‌تر هیچ گروپ و تاقم و هێزێكى سیاسی هه‌لپه‌رست به‌كارمان بێنن".
باس‌نیوز
