ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژى ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى ده‌كاته ئامانج و زاوا و 16ى دیكه‌ش ده‌كوژێت
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار، ڕای گه‌یاند :" خۆكوژێك به ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌چێته نێو ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى له شارۆچكه‌ى عامرییه‌ى فه‌لووجه و خۆى و ئۆتۆمبیله‌كه‌ى ده‌ته‌قێنێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و كرده‌وه خۆكوژییه‌دا 17 كه‌س كوژران و 35ى دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا بووه كه ئاماده‌بووان سه‌رقاڵى نانخواردنى ئێواره‌بوون، هاوكات زاواكه به‌ناوى "سه‌یف جومعه موعه‌جه‌ل" دواى ئه‌وه‌ى به سه‌ختى بریندار ده‌بێت، له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست دا.
basnews
