سه‌رۆك بارزانی: وه‌ك لوغمه‌كانی داعش ده‌توانین لوغمه سیاسییه‌كانتان هه‌ڵبگرینه‌وه
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دوێنێ، لەکاتی سەردانیدا بۆ سنووری نەینەوا و کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شارۆچكەی باشیك، رایگەیاند "لە دوایین سەردانمدا بۆ بەغدا بە ئاشکرا باسی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانم کردووە و لەگەڵ ئەمه‌ریکادا رێککەوتووین لەسەر نەکشانەوە لە ناوچە کوردستانییەکان".
لەبارەی پرسی "مامەڵەكردنی راستەوخۆی بەغدایش لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان" بەتایبەت كە لە سلێمانی چەند رۆژێكە بۆ مووچە وروژێندراوە، (سه‌رۆك بارزانی) رایگەیاند "ئەو ناوچانە بە خوێنی 11 هەزار و 500 پێشمەرگەی شەهید و بریندار ئازاد کراون، مومکین نییە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە بە مامەڵەی راستەوخۆی مەرکەز لەگەڵ پارێزگاکان رازی ببین".
(سه‌رۆك بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌مه بابه‌تێكه و پێشتر و له سه‌رده‌می (پۆل بریمه‌ر) حاكمی مه‌ده‌نی له عێراقدا براوه‌ته‌وه، كه‌چی تازه به تازه هه‌ندێك دێن و باس له گه‌رانه‌وه بۆ فیدراڵی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌ر چوو.
سه‌رۆك بارزانی، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، له سه‌ره‌تای هاتنی داعشدا به‌شێك هاوكاری داعشیان كرد و بوونه چاوساغی، ئێستا ئه‌وانه‌ی به ناوی ئاواره روو ده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه رزگاریكردوون، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین و ئه‌وانه‌ی بوونه شه‌ریكی تاوانی داعش ده‌بێت باجی ئه‌و تاوانانه بده‌ن.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی و تاوانیان له دژی كچانی ئێمه ئه‌نجامداوه له هه‌ر كوێ بن ده‌بێت باجی ئه‌و تاوانانه بده‌ن و تۆڵه‌یان لێده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روویكرده ئه‌و رێكخراوانه‌ی كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تۆڵه‌كردنه‌وه، گوتی: ئه‌وان هه‌رچۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌تی ئێمه‌یه و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به تاوانباران ناده‌ین به ناوی ئاواره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌ی له‌خۆ گرتووه، ئه‌وه بۆ له‌به‌رچاو ناگرن.
له گوتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كاتێك رژێمی به‌عس رووخا گوتمان ئیدی رزگار بووین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد، ئه‌نسارولئیسیلام و قاعیده په‌یدا بوون و پاشان كابرایه‌ك له‌سه‌ر حیسابی كورد بووه حاكم له به‌غدا، به‌ڵام چاوی له‌وه بوو فڕۆكه‌ی ئێف شازده‌ی بۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆردوومانی ئێمه بكات و دوای ئه‌ویش داعش هات، به‌ڵام ئێمه چیدیكه رێگه به‌وه ناده‌ین پیلانی دوژمنان سه‌ربگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆشنایی خسته سه‌ر كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی راپرسی و ریفراندۆم و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می و له‌و باره‌یه‌وه به ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی.
ره‌وشی ناوخۆ و كێشه‌كان
(سه‌رۆك بارزانی) باسی له پرسه ناوخۆییه‌كان كرد و گوتی: هه‌ندێك كه‌س كه هه‌وڵیان دا كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، من دوو پرسیاریان لێ ده‌كه‌م، ئایا وه‌زعی پێش كوده‌تایان باش بوو یان ئێستا، ئێوه چیتان به‌ده‌ست هێنا و چیتان گۆڕی؟. چه‌ندی دیكه‌ش خۆتان ماندوو بكه‌ن هیچتان به‌ده‌ست ناكه‌وێت و ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، واز له‌و كوده‌تا و پیلانانه بێنن.''
هه‌روه‌ها گوتی: ''ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فه‌رموون، هه‌میشه ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌داین، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سوورن له‌سه‌ر كوده‌تا، عیلاجی كوده‌تا زۆره و به هیچ جۆرێك زۆریی هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكه‌ین.''
چاوه‌ڕوانی كه‌س ناكه‌ین
(سه‌رۆك بارزانی) روونی كرده ئه‌و لایه‌نانه‌ی له خه‌می گه‌لدان و گوتی: ''ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه مه‌بن كه هیچ خه‌می میلله‌تیان نییه، فه‌رموون ئێوه كۆ ببنه‌وه و بڕیار بده‌ن، ئه‌گه‌رنا كات ده‌ڕوات و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانیی كه‌س ناكه‌ین.''
(سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌یشی دا، كه هه‌ندێك پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، شه‌ڕی ناوخۆ درووست بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه رووی نه‌دا و بینیمان پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، به‌یه‌كه‌وه خوێنیان رشت و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه بۆ كوردستان.
كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسی؟
(سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند: ''هه‌ندێك ده‌ڵێن كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسی، لێره‌وه ده‌ڵێم سه‌ربه‌خۆیی مافی ره‌وای كورده، به‌ڵام ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه و پێویستی به وتوێژ و گفتوگۆ هه‌یه و، له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌شدا بۆ به‌غدا ئه‌وه‌مان باس كرد و خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامی ئه‌رێنی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه. ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه ئێمه ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه رێككه‌وتن ئه‌وا ئیعتباری زیاتر ده‌بێت و پێویست به ریفراندۆم ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیمان ناگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا ئێمه راپرسی خۆمان ده‌كه‌ین.''
لوغمی سیاسی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه توانیی سه‌رجه‌م ئه‌و لوغمانه‌ی داعش هه‌ڵگرێته‌وه، كه داعش له‌سه‌ر رێگه و خاكی كوردستان چاندبوونی، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، ده‌توانین هه‌موو ئه‌و لوغمه سیاسییانه هه‌ڵبگرینه‌وه كه له‌سه‌ر رێگه‌مان ده‌یچێنن. ئینجا بۆ خۆتان جوێن ده‌ده‌ن، هه‌ڵده‌په‌ڕن و شت ده‌نووسن، كه‌یفی خۆتانه ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆمان سوورین.''
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) سوپاس و ستایشی پێشمه‌رگه‌ی كرد. سه‌باره‌ت به شه‌هیدانیش گوتی: ''نازانین چ بڵێین له ئاستی شه‌هیداندا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌وان سه‌ربه‌رزن و بوونه پارێزه‌ری كوردستان.'' له باره‌ی هۆكاری وتاره‌كه‌ی له باشیك، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان له باشیكن، پێمان باش بوو لێره ئه‌م وتاره پێشكه‌ش بكه‌ین.
hawler-
