سەرۆكایەتیی زانكۆی جیهان ڕێز لە موحسین دزەیی دەنێت

سەرۆكایەتیی زانكۆی جیهان ڕێز لە موحسین دزەیی دەنێت
سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 16-11-2016 سەرۆكایەتی زانكۆی جیهان بە ئامادەبوونی میوانێكی زۆر لە هۆڵی vap لە نێو حەرەمی زانكۆكە ڕێو ڕەسمێكی شایستەی بۆ سیاسەتمەداری ناسراوی كورد مەحسین دزەیی ساز كرد و سەرەتای ڕێوڕەسمەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد،

دواتر هەریەك لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و دكتۆر نەوزاد حاجی یەحیا باجگر و ئیسماعیل بەرزنجی چەند وتەیكیان سەبارەت بە موحسین دزەیی پێشكەشكرد و ڕۆڵی بەریزیان لە خەباتی كوردایەتیی ڕەسەن لە شاخ و شار بەرز نرخاند و هەر یەكەیان چەندین بیرەوەی بەتامو چێژیان سەبارەت بە ژیان و بەرخودانی موحسین دزەیی وەك كوردێك و وەزیرێك و باڵیۆزێك و سیاسەتمەدارێك لە دەور و بەری ساڵی پەنجاكان گێڕایەوە و پتر جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە دزەیی لە ماوەی تەمەنی پڕ سەروەریدا لەسەر یەك بیر و باوەڕ بووە و ئامادە نە بووە سازش لەسەر بیر و باوەڕی خۆی بكات و هەمیشە یاوەری بارزانی نەمر بووە تا ئەو كاتەی مستەفا بارزانی چاوەكانی لێك ناوە، ئینجا ڕێو ڕەسمی خەڵاتكردنە بەڕێوە چوو موحسین دزەیی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی

بەرامبەر بەو ڕێزلێنانەو گوتی لەمن شایستەتر هەیە كە ڕێزی لێ بنرێ ئەویش پێشمەرگە قارەمانەكانن كە سنگیان داوەتە بەر گوللە تا ئێمە بە ئاسوودەیی بژین، هەروەها سوپاسی سەرۆكایەتیی زانكۆی جیهانی كرد كە ئەو ڕێوڕەسمەیان رێك خستووە، ماوەتەوە بڵێین ئەو ڕێو ڕەسمە لەلایەن دكتۆر محەمەد خدر مەولود سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان بەڕێوە چوو.

hawler-
Top