نوجه‌یفی رێككه‌وتنێكی عێراق و هاوپه‌یمانان ئاشكرا ده‌كات
ئوسامه نوجه‌یفی جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق وتی، رێككه‌وتنێك له نێوان سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه رێگه به حه‌شدی شه‌عبی نادرێت بچنه ناو شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ته‌نها ئه‌ركیان ئه‌وه ده‌بێت رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش به ئاراسته سوریا بگرن.
نوجه‌یفی وتیشی، ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌و رێككه‌وتنه پابه‌ند نه‌بێت و بچێته ناو ته‌له‌عفه‌ر ئه‌وا ده‌رگا به‌رووی ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كاته‌وه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز بڵاوی كرده‌وه، به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ، فه‌رمانده سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی دووچاری گرفت ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه وتیشی، ئه‌و به‌شداریكردنه، له‌باره‌ی رۆڵی ئێران له جه‌نگی رزگاركردنی موسڵ، مه‌ترسی واشنتۆن گه‌وره‌تر ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی، فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی فارسی و هه‌ڵوێستی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی كارێكی به‌جێ نییه، وتیشی، تاكو ئێستا حه‌شدی شه‌عبی بۆ دانیشتوانی موسڵ و توركمان هه‌ڕه‌شه‌یه.
payamner-
