هیومه‌ن ڕایتس ۆچ: داعش تاوانێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر پۆلیسی عێراقی ئه‌نجامی دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێكخراوى "هیومه‌ن ڕایتس ۆچ" ئاشكراى كرد، ڕێكخراوى توندڕه‌ى داعش، زیاتر له 300 پۆلیسی عێراقییان پێش سێ هه‌فته كوشتووه و له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا له نزیك شاره‌دێی حمام عه‌لیل له باشوورى مووسڵ، ناشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێری ئاژانسى ڕۆیته‌رز، كه چووه‌ته شوێنى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، دانیشتووانى ناوچه‌كه پێیانڕاگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانى داعش پۆلیسه‌كانیان گولـله‌باران كردووه و ژماره‌یه‌كیشیان سه‌ر بڕیوه.
دانیشتووانى ناوچه‌كه پێیانوایه زیاتر له 200 كه‌س له چه‌ند هه‌فته‌ى پێش كشانه‌وه‌ى داعش له شاره‌دێكییان كوژراون. ڕێكخراوى هیومه‌ن ڕایتس ۆچ، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :" توندڕه‌وه‌كانى داعش ژماره‌یه‌ك له پۆلیسه‌كانیان جیاكردووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س ده‌بوون و خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر بوون، پاشان ناچاریانیان كردوون له‌گه‌ڵیاندا بچن.
payamner-
