شێخ جەعفەر مستەفا: ھەوڵی گۆڕان بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی شکست دێنێت

شێخ جەعفەر مستەفا: ھەوڵی گۆڕان بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی شکست دێنێت


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕانی بە ھەوڵدان بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان تۆمەتبار کرد.



سایتی کوردپرێسی ئێرانی ھەواڵێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا، شێخ جەعفەر مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فەرماندەیەکی باڵی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە بزووتنەوەی گۆڕان ھەوڵ بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دەدات و خوازیاری تەعامولی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەو ھەوڵەی گۆڕان شکست دەھێنێت.



شێخ جەعفەر مستەفا ئەوەشی وتووە کە بەغدا ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە لەگەڵ داواکاریی گۆڕان، ھەربۆیە ئەو ھەوڵانەی گۆڕان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو دەبێتەوە. ئەوەشی ڕایگەیاندووە کە ھیچ حزبێکی سیاسی ناتوانێت خۆی بکاتە نوێنەری کورد، چونکە ئەو ھەوڵانە دەچنە چوارچێوەی دابەشکردنی ھەرێمی کوردستانەوە.
payamner-
Top