گروپی خانمانی پێشەنگ بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی فەلسەفە سمیناری بۆ ژمارەیەک کچ و کوڕ سازکرد
لەژێر ناونیشانی"بیرکردنەوەی فەلسەفی وگۆڕینی داکەوت لەسەردەمی تەکنۆلۆژیادا"، سمیناریک بۆ "ئاری عوسمان خەیات" سازکرا.
"ژینۆ عەلی" بەرپرسی گروپی خانمانی پێشەنگ بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: لە ئێستادا فەلسەفە لەناو ئێمەی کورد دووچاری ڕقێ ئەستوور بوەتەوە، ڕقێک کە سەرچاوەی جۆراوجۆری ھەیە، ڕقێک کە زیان لە وتاری ڕۆشنبیری کوردی دەدا و بەھۆشیەوە کەلەپووری فەلسەفی مرۆڤایەتی ناشرین دەکات. بۆیە ئێمە لە ڕۆژێ وەک ئەمڕۆدا، لە ڕۆژی جیھانی فەلسەفەدا سیمینارێکمان بۆ بەڕێز ئاری وسمان خەیات لەژێر ناونیشانی "بیرکردنەوەی فەلسەفی و گۆڕینی دواکەوت لەسەردەمی تەنەلۆجیادا"، رێکخست.
payamner-
