زەوی دەدرێتە ئەو رۆژنامەنووسانەی سوودمەند نەبوون
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی رایگەیاند، ئەو رۆژنامەنووسانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوون لەرۆژی یەک شەممەی داھاتوەوە ٢٠/١١ سەردانی بارەگای لق بکەن.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی ئاشکراشی کرد، وابڕیارە ھەر رۆژنامەنووسێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی زەوی پێبدرێت(پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین) بەمەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبێت.
بەپێی ئاگادارییەکەی ئەم سەندیکایە، سەبارەت بە مەرجەکان نووسراوەکەی ئەنجومەنی سەندیکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پێویستە رۆژنامەنووسەکە ئەندامی کارای سەندیکا بێت و ناسنامەی تازەکردبێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و فەرمانبەری حکومەت نەبێت و بەڵێننامەی دادنووس بھێنێت کە پێشتر سوودمەند نەبووە.
راشیگەیاند، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەستدەکەن بە وەرگرتنی داواکاری رۆژنامەنووسان(تەنھا بۆ ماوەی مانگێک) بۆ وەرگرتنی زەوی بەو مەرجانەی کە بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراون.
payamner-
