له‌نزیك دوبز 38 چه‌كداری داعش كوژران

له‌نزیك دوبز 38 چه‌كداری داعش كوژران
كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ 38 چه‌كداری داعش له‌ نزیك قه‌زای دوبز له‌ رۆژئاوای شاری كه‌ركووك له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردوومان كراون و كوژراون.

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك رایگه‌یاند، بۆردوومانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به‌ شێوه‌یه‌كی ورد و ئامانجدار بووه‌ و پشتی به‌ زانیاریی وردی هه‌واڵگری به‌ستووه‌.

كه‌ركوكی وتیشی، جگه‌ له‌ بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌ تۆپ بۆردوومانی بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دوبز له‌ سه‌ر رێگای قه‌زای حه‌ویجه‌ كردووه‌ كه‌ 45 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای شاری كه‌ركووكه‌وه‌ و به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ ئه‌و 38 چه‌كداره‌ی داعش كوژراون
payamner-
Top