نوسینگه‌ی عه‌بادی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌یه‌كه‌وه ده‌جه‌نگن و رێكه‌وتنه‌كه‌ش نه‌گۆڕاوه له‌باره‌ی نه‌ینه‌وا
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند: رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌گۆڕاوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی فیدراڵ بۆ رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا له تیرۆریستانی داعش ده‌جه‌نگن.
هه‌روه‌ها گوتی: رێككه‌وتننامه‌كه له ماده‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گره‌نتی ده‌كات كه پاش رزگاركردنی موسل، له ناوچه رزگاركراوه‌كان بۆ ناوچه‌كانی به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كشێنه‌وه و لهگهڵێك له ناوچه‌كان ئه‌و بواره جێبه‌جێكراوه و گوتیشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی پێشووه تێیدان و به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رزگاركراون، هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌باره‌یانه‌وه نییه و ده‌ستوور چاره‌نووسیان دیاری ده‌كات.
payamner-
