پشتیوان سادق: ١٧٩ھەزار قوتابی بەھۆیی ئاوارەیی دابڕاون، كوردستان ھەوڵی گەڕانەوەی خوێندنیان دەدات
(پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانیسی قەیرانی ئاوارە و پەنابەران لە دھۆک ڕایگەیاند: "تا ئێستا (١٧٩)ھەزار قوتابی ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان دەخوێنن ھەندێکیان بە ھۆی فاکتەری ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەمەن لە خوێندن دابڕاون و ھەوڵی گەڕانەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن دەدەن."
وەزیری پەروەردە گوتیشی: "وەزارەتی پەروەردە ھەوڵی داوە کەرەستەی خوێندن بۆ منداڵانی ئاوارە دابین بکەن لەوانە کتێب و تەختە و بینای قوتابخانە و لەگەڵ رێکخراوەکان ھەلی خوێندن بۆ ئاوارەکان دەرەخسێنن، و ئەو قوتابخانە ھەوڵدەدەین نۆژەن بکەینەوە کە لە پارێزگای دھۆک ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن.
(پشتیوان سادق) دەشڵێت، (١٠٠) بینای قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان بۆ منداڵی ئاوارەکان تەرخانکراوە، سەرباری ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو نەتوانراوە بینای نوێ بۆ قوتابخانە دروست بکرێت، ھەروەھا وڵاتی (کوەیت) بەڵێنی داوە چەندین قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان دروووست بکات."
pdk-
