عەبادی ستایشی پێشمەرگەی کردووه؛ دڵنیایی داوه حهشدی شعبی ناچێته تهلهعفهرهوه
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا (ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، سەرۆکھۆزەکانی ناوچەی تەلەعفەر و شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان کردووە، ئهوان داوایان لێی کردووە حەشدی شەعبی نەچێتە نێو تەلەعفەرهوه، ئەویش گوتوویەتی بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی کراوە حەشدی شەعبی ناچێتە نێو تەلەعفەرهوه و دڵنیایی داوە کە تەنھا دەوروبەری رزگار دەکات.
(ھاشم بریفکانی) گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا رۆڵی پێشمەرگە بە شێوەیەکی بەرچاو باس کرا و، سەرۆکوەزیرانیش چەند جارێک باسی قارەمانەتیی پێشمەرگەی کرد و، زۆر بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە دڵخۆش بوو و، ستایشی کردن.
(بریفکانی) ههروهها گوتی، ''(حهیدهر عەبادی) پێیڕاگەیاندین، ئەو سەرکەوتانەی بەدەست هاتوون، لە سایەی ئەو رێککەوتنەدا بوو کە لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە.''
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دووپاتی كردهوه كه، لە دیدارەکەیاندا لهگهڵ سهرۆكوهزیرانی بهغدا، داوایان کردووه جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادا رێپێدراون لە مووسڵ و سنوورەکەیدا بمێننەوە، هیچ هێزێکی دی بۆی نەبێ بێتە سنووری مووسڵ.''
pdk-
