''گۆڕان خۆی تهنیا كورسیێكی ههیه، سهرۆكایهتیی لیژنەیهکی بهرناكهوێ''
(هۆشیار فەریق) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه، لێدوانی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆکدا رەت دەکاتەوە کە گوتوویەتی لەبەر رەوشی سیاسی هەرێم لیژنەیان لە ئەنجوومەندا لێ سەندراوە، گوتیشی ''گۆڕان تهنیا یەک کورسی لە ئەنجوومەندا هەیە و پێشووتر پارتی لە پشکی خۆی سەرۆکی لیژنەیەکی پێدابوون و لە بنەڕەتدا مافی وەرگرتنی سەرۆکی لیژنەیان نەبوو، ئێستایش کە لە لیژنەکانمان لە ١٥ لیژنە کردوون بە ١٠ لیژنە، جێگری سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریمان بە گۆڕان داوە.''
سەرۆکی لیژنەکان بەم شێوەیه دابەش کراون: ٧ لیژنە بۆ پارتی، ٢ لیژنە بۆ یەکگرتوو و لیژنەیەکیش بۆ یەکێتی، هەروەها جێگری سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییش بۆ گۆڕان کە لیژنەیەکی گرینگی نێو ئەنجوومەنە.
وهك (هۆشیار فەریق)یش دەڵێ، ''ئەوەی گۆڕان دەیڵێ راست نییە و لێسەندنەوە نییە، خۆی هەر لە بنەڕەتدا گۆڕان مافی وەرگرتنی سەرۆکی لیژنەی نەبوو، ههڵبهت ئهوهی كراویشه ڕێكاری کەمکردنەوەی لیژنەکانە.''
pdk-
