ساڵێك دوای شه‌ڕی حه‌شدى شه‌عبی دژ به خه‌ڵكى خورماتوو
حه‌شدى شه‌عبی له سه‌ره‌تای مانگى ئه‌یلولی 2014دا به بیانووى شكاندنى ئه‌و ئابلووقهیهى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ى ئامرلی و دواتر به بیانووى ڕاوه‌دونانیان له سنووره‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى خورماتوو، هاتنه ناو قه‌زاكه‌وه و چه‌ندین شوێن و باڵه‌خانه‌ى حكوومییان داگیر كرد. ئینجا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌زگا ته‌ناهییه فه‌رمییه‌كان، له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانى خورماتوو، خاڵی پشكنینیان دانا و ئازارى خه‌ڵكیان ده‌دا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیى خه‌ڵكى به‌دواى خۆیدا هێنا.
به‌دوایدا چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستیان كرد به ڕفاندنى هاووڵاتییانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه‌ى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى سه‌ربازى و تینی خورماتوو، ئینجا به شه‌وان ده‌ستڕێژى گولله‌یان له نوێژخوێنان ده‌كرد و پاشان به ئاره‌زووى خۆیان ماڵى هاووڵاتییانیان ده‌پشكنی و سووكایه‌تییان به خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش له لای خه‌ڵكى خورماتوو ڕه‌ت كرانه‌وه و وه‌ڵامییان دانه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له خورماتوو دهگێریِتهوه: "ساڵێك به‌سه‌ر یه‌كه‌م شه‌ڕی چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی دژ به خه‌ڵكى خورماتوو تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ره‌تا حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستپێشخه‌ر بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یانویست خورماتوو داگیر بكه‌ن و بیكه‌نه ناوچه‌یه‌كى شیعه‌نشین و هه‌ژموونى خۆیان بسه‌پێنن، ده‌ستیان كرد به ئاژاوه‌نانه‌وه و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى خورماتوو، پزیشكێكى كورد و ئاسایشێكیشیان شه‌هید كورد و ئه‌شكه‌نجه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌شیان دا. پاشان ژماره‌یه‌ك گه‌نجى كورد وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژ به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى حه‌شدى شه‌عبی رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو، شه‌ڕ بۆ ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام بوو".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید بوون، كه له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ش هه‌بوون و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون، ئینجا له‌ناو بازاڕی گه‌وره‌ى خورماتوو دوكانى هاووڵاتییانى كوردیان سووتاند و له گه‌ڕه‌كه تێكهڵاوهكانیش ماڵی هاووڵاتیانى كوردی‌یان سووتاند و ئه‌مه‌ش زیانى ماددیى زۆری لێ كه‌وته‌وه و تا ئێستاش به‌شێك له هاووڵاتییان به‌ده‌ست ئه‌و ڕۆژه تاڵانه‌وه ده‌تلێنه‌وه كه ئازیزانیان گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌شێك له بریندارانیش كه‌مئه‌ندام بوون، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه زیانى گیانى و ماددیشیان پێ گه‌یه‌ندرا قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى ناوه‌ند بڕیارى قه‌ره‌بوو كردنهوهیانی دا".
وه‌لی عه‌لی، باوكى یه‌كێك له شه‌هیده‌كانه ڕای گه‌یاند: "كوڕه‌كه‌م ناوى محه‌مه‌د بوو، ته‌مه‌نى ته‌نیا 15 ساڵ بوو، ئه‌و نه چه‌كى هه‌ڵگرتبوو و نه دژایه‌تیى كه‌سی كردبوو، بۆ شت كڕین چووه ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر كۆڵانى ماڵه‌وه‌مان و له كاتى ده‌رچوونى له دوكانێكدا، فیشه‌كێكى قه‌ناس به‌ده‌ستی چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی به‌ر قوڕگی كه‌وت و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا و ئه‌و چه‌كدارانه ئیتر ئه‌وه وه‌ك چالاكییه‌ك ده‌بینن كه كوردێكیان كوشت".
گوتیشی: "دواى ساڵێك هێشتا به ئازارى شه‌هیدبوونی ئه‌و كوڕه‌مان ده‌تلێینه‌وه و تا ئێستاش تهعزییهبارین و ناتوانم ته‌نانه‌ت ڕیشیشم بتاشم و دایكیشی تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونى بووه و ئیدى ژیانمان له‌دواى ئه‌و كوڕه‌مان زۆر تاڵ بووه، ئه‌مه حاڵ و ژیانى من و ده‌یانى وه‌ك منه كه به‌ده‌ست حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ئازار ده‌چێژین".
دواى شه‌ڕی یه‌كه‌مى حه‌شدى شه‌عبی و له مانگى تشرینی دووه‌مى پار و شه‌ڕی دووه‌مى حه‌شدى شه‌عبی له مانگى نیسانی ئه‌مساڵ، بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه ده‌یان ماڵباتى خورماتوو، به تایبه‌ت كورد، كۆچیان بۆ ناو شارى كه‌ركووك و شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه و هاوكات بوونه هۆی ئه‌وه‌ى بازاڕی كورد و توركمان له یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه و گه‌ڕه‌كه‌كانیش له یه‌ك دابڕن و له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه تێكه‌ڵه‌كان دیوار دروست كراوه.
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى، به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى خورماتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕای گه‌یاند: "چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، بێ خواستى دانیشتووانى خورماتوو هاتن بۆ خورماتوو و تا ئێستا دوو شه‌ڕی گه‌وره‌یان دژ به دانیشتووانى خورماتوو ئه‌نجام داوه و زیانی ماڵی و گیانیی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش دیارن، مه‌خابن دوو جار رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان كرا به‌ڵام ئێستاش چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستیان له تێكدانى ڕه‌وشی ته‌ناهى هه‌یه و له‌ناو شاره‌كه‌دا بنكه و باره‌گایان هه‌یه و ئامانجیشیان به‌عه‌ره‌بكردن و شیعهكردنى دیموگرافیاى خورماتووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستووه‌ته گه‌ڕ، به‌ڵام تاكه ڕێگه بۆ ئه‌گه‌رى دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ، ده‌ركردنى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه له خورماتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش ده‌توانن خه‌ڵكى خورماتوو بپارێزن".
باسنيوز
