وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بارەی ئەم کرێیەوە دەرکرد
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە واژۆی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە کراوە و تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر زیادکردنی کرێی کێشان لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە بڕی یەک هەزار دینارەوە بۆ بڕی سێ هەزار دینار.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەم بڕیارە لە (2017/1/1)ەوە جێبەجێ دەکرێت.
باسنیوز
