مه‌ولوود باوه‌موراد: تا حكوومه‌ت پاره و نانی هه‌بوو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵی بوون، كه نه‌ما هه‌ندێك لایه‌ن ڕایان كرد له به‌رپرسیارێتی
مەولود باوەموراد، وەزیری هەرێمە بۆ كاروباری پەرلەمان، هەروەها وەزیری گواستنەوە و گەیاندنە و ئه‌ندامی سه‌ركرادیه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیشه، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ "ڕووداو" ده‌ڵێت به‌شێك له حزبه‌كان به حزبه‌كه‌ی خۆیشیه‌وه پشتگیری‌یان له كابینه‌ی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌زموونی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
مەولود باوەموراد ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه كێشەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان سێ كێشەیە. كێشەی سیاسی، بێ متمانەیی بە حكومەت و نەبوونی زانیارییە. بێ متمانەییەكی قووڵ هەیە، ئەگەر باسی خواش لەم حكومەتە بكەی، خەڵك بڕوات پێناكات. راستیەكەی حكومەتی بنكەفراوان هەر لە سەرەتاوە حكومەتی بنكەفراوان نەبوو. هیچ كام لە حیزبەكان بە حیزبەكەی خۆشمەوە پشتگیریی ئەم حكومەتەیان نەكرد، هۆكارەكەشی بۆ هەڵسوكەوتی پەرلەمان دەگەڕێتەوە. وەزیرەكان هەموویان لە پەرلەمان متمانەیان وەرگرتووە. هەر حیزبە بەپێی رێژەكەی لە پەرلەمان بەشداریی حكومەتی كردووە. دەبوو هەر پەرلەمانتارە پشتگیری وەزیرەكەی خۆی بكات كە لە كۆتایی دەبووە پشتگیریی كۆی پەرلەمان بۆ حكومەت، بەڵام ئەوە رووی نەدا. هیچ پەیوەندی و تێكەڵبوونێكی ئیجابی لە نێوان پەرلەمانی كوردستان و حكومەت بۆ سەعاتێكیش رووی نەدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه بۆچی پەیوەندیی ئیجابی نەبووە، ئەی لە سەرەتای دروستبوونی حكومەتەوە، سەرۆكوەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكان لە پەرلەمان نەبوون؟
مەولود باوەموراد ده‌ڵێت" جا ئەو وەزیرە نەچووەتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەستخۆشی لێبكەن. جاری وا هەبووە 17 سەعات وەزیر لە پەرلەمان بووە، بە سەدان نووسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمان بوو، كێ دێڕێكی لێ خوێندووەتەوە؟ دیسان دەڵێمەوە حكومەتی بنكەفراوان بەهۆی خراپی پەیوەندیی پەرلەمان و حكومەتەوە سەركەوتوو نەبوو. هیچ كوتلەیەك پشتگیری وەزیرەكانی خۆی نەدەكرد، جگە لەوە هەندێك لە حیزبەكان كە زانییان قەیرانی دارایی دروست بوو، ناتوانن هیچ شتێك لەم حكومەتە بكەن، بە ساردی ئیشەكانیان بەڕێوە دەبرد و پاشەكشەیان لێ‌كرد. چونكە بودجەی بەكاربردن لە هەندێك وەزارەت 30% بوو. لە هەندێكیان هیچ نییە تا پرۆژەی پێ جێبەجێ بكات و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بیكاتە كەرەستەی هەڵبژاردن و دەنگی پێ كۆبكاتەوە.
هەتا حكومەت پارەو نانی هەبوو هەندێك لایەن لەگەڵی بوون، بەڵام كاتێك نەما ئامادە نەبوون، بچنە ژێر باری ئەو دارە شكاوە. بە بڕوای من ئەمەش راكردنە لە بەرپرسیارێتی.
HAWLER-
