قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کەنەدایی: 30 كورسیی خوێندنی بۆ منداڵە شەهیدەکان تەرخان كردووە

 قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کەنەدایی: 30 كورسیی خوێندنی بۆ منداڵە شەهیدەکان تەرخان كردووە
د. جەمال، بەڕێوەبەری قوتابخانەی كەنەدی نێودەوڵەتی، لە دیمانەیەكی هەولێردا، باسی لەوە كرد: "قوتابخانەكەمان 30 كورسی خوێندن بەبێی پارە بۆ ئەو قوتابیانەی كە منالە شەهیدن ئینجا چ پێشمەركە بێت یان ئاسایش یاخود پۆلیس بی". گوتیشی: " وەكو قوتابخانەی کەنەدی پرۆگرامێكی ئەلیكترۆنی تایبەتمان هەیە بە هەڵسەنگاندنی قوتابیان".


ئەوەیشی خستە ڕوو: "هەرێمی كوردستان پێویستی بە پەرەپێدانی زیاترە لە بارەی خویندنەوە و پێویستی بە پلانی ڕاست هەیە بۆ خوێندن، هەروەها پێویستە ڕۆتینات كەمبكرێنەوە لەسەر دەزگا پەروەردەییەكان و ئەو سیستمە كاغەزیە بگۆڕێت بۆ سیستمێكی ئەلیكترۆنی". ئەوەیشی دووپات كردەوە: "پێویستە وەزارەتی پەروەردە چاودێری تەواوی قوتابخانەكان بكات و چاودێرییەكەی زیاتر چڕبكاتەوە لەسەر چۆنیەتی و جەندایەتی خوێندن و فێربوونی قوتابیان نەك چاودێری چڕبكاتەوە لەسەر ئەوەی كە دارودیواری قوتابخانەكە چۆنە".


* قوتابخانەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن کەنەداوە سەرپەرشتی دەكرێت؟
قوتابخانەی كەنەدی قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتییە، بەشێوەی سیستمی خوێندنی كەنەدی و كامبریج دەخوێنین، لەو قوتابخانەیە كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەخوێنن، ئێمە پەیوەندی تەواومان بە كامبریجەوە نیە، بەڵكو كە دەڵێین كامبریج، مەبەستمان لەوەیە كە لەلایەن دەزگای كامبریجەوە چاودێری تاقیكردنەوەكانمان دەكرێت، ئەو وڵاتانەی كە ڕازی دەبن بە مەرجەكانی كامبریجەوە، دەبێت بەپێی سیستمی كامبریج كار بكەن، قوتابخانەی كەنەدیش یەكێكە لەو قوتابخانانە، هەروەها جگە لە كامبریج دەزگای دیكە هەن بۆ نموونە ڕێكخراوی (سالتە) كە ئەو ڕێكخراوە هەڵدەسێت بە كردنەوەی خول بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەی باشتر بن. قوتابخانەی كەنەدی لە هەموو وڵاتیك هەیە، بەڵام كە لە كوردستان ئەو قوتابخانەیە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە كەنداوە نییە بەلكۆ پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە و لە لوبنانیش دوو قوتابخانەی كەنەدی هەیە كە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە كەنەداوە هەیە، جونكە لیژنەی كەشفی كەنەدی ناتوانێت بێتە عێراق بۆ سەردانی و جاودێركردنی قوتابخانەكە بۆیە پەیوەندیمان بە لوبنانەوە هەیە.


كورسی خۆێندنتان هەیە بۆ منداڵی شەهید؟*
ساڵی ڕابردوو ئێمە نووسراومان دایە وەزارەتی پەروەردە، كە قوتابخانەكەمان 30 كورسی خوێندن بەبێی پارە بۆ ئەو قوتابیانەی كە منالە شەهیدن ئینجا چ پێشمەركە بێت یان ئاسایش یاخود پۆلیس بی، جگە لەوەیش خوێندن لە قوتابخانەی كەنەدی بۆ مناڵانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس سەدا پەنجای پارەكەیان لێ وەردەگیرێت. بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری كوردستان، هاوكاری قوتابیانمان زۆر كردووە كە بەپێی باری ئابووری قوتابیانەوە كە كەیشتۆتە سەدا پەنجا و هەروەها ئەو قوتابیانەی كە باوك دایكیان مووچەیان كەمە ئەوە لە زیاتر لە سەدا پەنجاش هاوكاری كراون، هەروەها پارەكەش بە هەشت قست لە قوتابیان وەردەگیرێت.



چ جیاوازییەكتان هەیە لەگەل قوتابخانەكانی دیكەی هەرێمدا؟
ئەوەی قوتابخانەی کەنەدی جیادەكاتەوە لە هەموو قوتابخانەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، قوتابیانی كەمئەنداممان هەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا قوتابیشمان هەیە كە كێشەی خوێندنیان هەیە. ئێمە وەكو قوتابخانەی کەنەدی پرۆگرامێكی ئەلیكترۆنی تایبەتمان هەیە، كە لە پێشبركێدا سێیم بووینە و خەڵاتمان بەدەستهێناوە و ئەو پررۆگرامەش تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی قوتابیانە، لەو پرۆگرامە ئەلیكترۆنییە بۆمان دەركەوت كە بەشێك لە قوتابیان زۆر بە توانا و زیرەكن و بەشێكی زۆریشی كێشەی خوێندنیان هەیە وەكو درەنگ وەرگرتن و درەنگ تێگەیشتن. هەروەها ئەو پرۆگرامەمان دانا بە هۆی قوتابیانی هەرێمی كوردستانەوە، كە ئەو پرۆگرامەش بە دیاری داومانەتە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و 16ـی 1 ساڵی داهاتوو، كۆمەڵێك قوتابی هەرێمی كوردستان دەبێن بۆ وڵاتی كوێت بۆ كارێكی دیكە كە دروستمان كردووە، جگە لەو پرۆگرامەی خۆمان كە زۆر سوود بە پەروەردە دەگەینێت.



سیستمی خوێندن لە هەرێم چۆن دەبینیت؟
هەرێمی كوردستان پێویستی بە پەرەپێدانی زیاترە لە بارەی خوێندنەوە و پێویستی بە پلانی ڕاست هەیە بۆ خوێندن، هەروەها پێویستە ڕۆتینات كەمبكرێنەوە لەسەر دەزگا پەروەردەییەكان و ئەو سیستمە كاغەزیە بگۆڕێت بۆ سیستمێكی ئەلیكترۆنی، كە هەر دەزگایەكی پەروەردەیی بەهۆی ڕۆتیناتەوە شەش مانگ كاری دوادەخرێت. لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە لەسەر وەزارەتی پەروەردە جاودێری تەواو بكات و چاودێرییەكەی زیاتر چڕ بكاتەوە لەسەر چۆنیەتی و جەندایەتی خوێندن و فێربوونی قوتابیان نەك چاودێری چڕبكاتەوە لەسەر ئەوەی كە دارودیواری قوتابخانەكە چۆنە. ئێمە خولی زۆرمان كردۆتەوە بۆ مامۆستایان كەچی زۆربەیان نەهاتوون. كەشفی كامبرێج هاتە قوتابخانەكەمان، داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كرد بێنە قوتابخانە بۆ ئەوەی بزانن كەشقی كامبرێج چۆنە كەچی نەهاتن. جگە لەوەیش پێشنیاری ئەوەمان كردووە بۆ وەزارەتی پەروەردە كە هەر قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە یەكێكە لە قوتابخانە حكوومییەكان سەرپەرشتیاری قوتابخانە نێودەوڵەتییەكە بکات. هەروەها پێویستە وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك بدات لەوەی تەنیا قوتابخانە نێودەوڵەتیەكە سوود نەكات بەڵكو قوتابخانەیەكی حكوومیش سوود وەرگریت لەو سیستمە و لەبەرامبەردا قوتابخانەیەكی حكوومی هەمان سیستمی لێ جێبەجێ بکات.
HAWLER-
Top