وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناکەین


سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بەغدا بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناکات.



"سەعد حەدیسی" وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا کە سایتی وێستگە بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ناوەندی لەسەر بنەمای دەستووری عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات، بەوەی کە بەپێی دەستوور، چەند پارێزگایەک لە چوارچێوەی ھەرێمی کوردستاندا خۆیان رێکخستووە و خاوەن دەستور و پەرلەمان و دامەزراوەی حکومی تایبەت بە خۆیەتی و ھەرجۆرە مامەڵەکردنێکی بەجیا لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی بە پێشێلکردنی دەستووری وڵات دانا.



ئەمە لەکاتێکدایە کە ھەندێ کەسایەتی و لایەنی سیاسیی ھەرێمی کوردستان داوا دەکەن حکومەتی بەغدا بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بکات.
PAYAMNER-
Top