بارزانی پلەیەکی سەربازیی باڵا بە شەھید دکتۆر سلێمان دەبەخشێت

بارزانی پلەیەکی سەربازیی باڵا بە شەھید دکتۆر سلێمان دەبەخشێت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانێکی ھەرێمی بڵاو دەکاتەوە و پلەیەکی سەربازیی باڵا بە شەھید دکتۆر سلێمان دەبەخشێت.

لە فەرمانە ھەرێمییەکەدا، کە وێنەیەکی بەدەستی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس گەیشتووە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کوردستان رایگەیاندووە، فەرمانەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە (لە ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٦) جێبەجێ دەکرێت.

مەسعود بارزانی پاڵپشت بە بڕگەی ١٧ـی ماددەی ١٠ـی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ژمارە ١ـی ساڵی ٢٠٠٥، بڕیاری داوە پلەی (عەمید)ی سەربازیی بە شەھید دکتۆر سلێمان چروکایا ببەخشێت، لەگەڵ پێدانی مووچەی خانەنشینیی بە پلەی عەمیدی سەربازی بۆ میراتگرەکانییەوە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە شەھید سلێمان ”خزمەتێکی نیشتیمانیی گرنگ“ی پێشکەشی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.

چوروککایا رۆژی ٢٦ـی تسرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەکاتی ھەڵگرتنەوەی بۆمبێک، بریندار بوو، دواتر بۆ چارەسەری نێردرایەوە ئەڵمانیا و رۆژی ٣١ـی تشرینی یەکەم لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا گیانی لەدەست دا و رۆژی یەکشەممە ٦ـی تشرینی دووەم تەرمەکەی گەڕێنرایەوە شاری ھەولێر و رەوانەی کوردستانی باکوور کرا بۆ ناشتنی.

سلێمان چروکایا ھاووڵاتییەکی کوردستانی باکوور و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بوو، لە سەرەتای ھێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، وەک پێشمەرگەیەکی خۆبەخش چووە ریزی پێشمەرگە و بۆمب و تەقەمەنییەکانی داعشی پووچەڵ دەکردەوە.
PAYAMNER-
Top