بەوێنە... لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەوێنە... لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمشەو لەسەرڕێگای كەلارباوەنوور نزیك گوندی تازەدێ ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری مین پاس ڕوویدا لەئەنجامدا دووسەرنشین گیانیان لەدەستدا.

رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند:ئەمشەو لەسەرڕێگای كەلارباوەنوور نزیك گوندی تازەدێ ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری مین پاس ڕوویدا لەئەنجامدا دووسەرنشین بەناوەكانی( ڪەژاڵاحمد محمد ) لەدایكبووی ١٩٩٣دانیشتووی قەزای كەلار و (حمید وەلی )لەدایكبووی ١٩٧٥ دانیشتووی قەزای كەلار گیانیان لەدەستدا و دوو سەرنشین و دوو شۆفێرەكەش برینداربوون بەھۆی سەختی برینەكەیانەوە دوای چارەسەری پیویست لەبەشی فریاكەوتنی شەھیدھەژارلەكەلار دوو لەبریندارەكان ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون .

علی جەمال گوتی: ئەودوو ھاوڵاتییەی گیانیان لەدەست داوە ھەریەكەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك بوون و یەكیَك لەبریندارەكان تەمەنی چوارساڵانە.
PAYAMNER-
Top