یوئێن ناوەندێک بۆ ھاوکاریکردنی ئافرەتانی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکاتەوە

یوئێن ناوەندێک بۆ ھاوکاریکردنی ئافرەتانی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکاتەوە


"وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە بۆ ھاوکاریکردنی ئافرەتانی قوربانی دەستی داعش، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ھاوکاریی پارێزگای دھۆک ناوەندێکی ھاوکاریی بۆ ئەو ئافرەتانە دەکاتەوە.



بە پێی ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکە ئەو ناوەندە لە بەر لە دوو ساڵەوە کاری لەسەر کردووە ‌و بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕزگارکردنی موسڵ لەدەستی داعش، لەنزیک دھۆک دەست بەکار بووە بۆ ھاوکاریی ئەو ژنانەی کە لەدەستی داعش ڕزگار دەکرێن.



بە گوێرەی ڕاپۆرتی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەنتەرەکە لەسەر بودجەی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان (یوئێن.ئێف.پی.ئەی) و بە ھاوکاریی پارێزگای دھۆک بەڕێوە دەچێت.
PAYAMNER-
Top