لە کەمپەکانی دیبەگە نەوتی سپی دابەشی ١٧٥٧ خێزانی ئاوارە کرا

لە کەمپەکانی دیبەگە نەوتی سپی دابەشی ١٧٥٧ خێزانی ئاوارە کرا



دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگە ژەمەخۆراکی گەرم و پەناگە و پارسێلی خۆراک و نەوت و پێداویستی جۆراوجۆر بەھاوکاری ژمارەیەک رێکخراو پێشکەش بە ١٧٥٧ خێزان و ٧٥٠ کەسی ئاوارەی موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری دەکات.



ئەمڕۆ لە درێژەی دابەشکردنی کۆمەک و ھاوکاری و پێداویستیەکان بەسەر پەنابەر و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەڵمەتێکدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەماھەنگی لە کەمپی دیبەگە بەردەوامە لە دابینکردنی پەناگە و پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان و پێدانی دووژەمە ژەمەخۆراکی گەرم بەخێزان و کەسی ئاوارەی تازە ھەڵھاتووی ژێر دەستی داعش. لەلایەکی دیکە و لە ھەڵمەتێکی تردا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ھەردوو رێکخراوی UNHCR بۆ وەرزی زستان دەستکرا بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ١٧٥٧ خێزان، کە ھەر خێزانێک ٦٠لیتر نەوتیان پێدرا. لەلایەکی دیکە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەماھەنگی لەگەڵ IRCS,WFP,UNHCR و کۆمپانیای دارین و فەرمو دوو ژەمە خواردنی گەرمیان بەسەر ٧٥٠ کەسی تازە ئاوارەی کەمپەکەدا دابەشکرد.



ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی دیبەگە، بەشێوەیەکی بەردەوام ھاوکاری و پێداویستی بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەش دەکات، ھاوکات بۆ ئەو ئاوارانەی کە تازە روو دەکەنە کەمپی دیبەگە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری لەگەڵ چەند رێکخراوێکی بیانی کەلوپەل و پێداویستی و ژەمە خۆراکی گەرم و پەناگەو چەندین پێداویستی دیکەیان بۆ دابین دەکات.

PAYAMNER-
Top