ڕاوێژکارێکی ئەمریکی: کوردەکان بەھێزترین ھاوپەیمانی ئەمریکان لە ناوچەکەدا

ڕاوێژکارێکی ئەمریکی: کوردەکان بەھێزترین ھاوپەیمانی ئەمریکان لە ناوچەکەدا


سەرۆکی ئەنجوومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا ھیچ ھاوپەیمانێکی لە سووریا و عێراق نەماوە، جگە لە کوردەکان و ھۆزە سوننەکان.



بەپێی ھەواڵێکی "مەدار ئەلیوم"، ڕیچارد ھاس، سەرۆکی ئەنجوومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە کوردەکان ھاوبەشە گرنگەکانی ئەمریکان بەتایبەت دوای ئەوەی واشنتوون نەیتوانی تورکیا و ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا ڕازیبکات، کوردەکان ڕۆڵێکی مەیدانیی گرنگیان گێڕاوە.



ھانس کە وەک ڕاوێژکار بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا کاری کردووە و یەکێکە لە دیارترین بیرمەندانی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، پشتیوانیی خۆی بۆ دروستکردنی کوردستانی بچوک لە عێراق و سووریا ڕاگەیاند و داوای پێدانی ڕۆڵی سەربازیی زیاتری کرد بۆ کوردەکان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان. ناوبرای ئاماژە بەوەش دەکات تاکە ڕێگا لە بەردەم کوردەکان دروستکردنی کوردستانی بچوکە کە تێیدا سەربەخۆ ببن.



ھانس دەڵێ ڕاستە ئیستا ئەمریکا لەگەلڵ عێراقێکی یەکگرتووە، بەڵام بۆ کوردەکان ناچێتە سەر بەم شیوەیە تا ماوەیەکی درێژ بەردەوام بن و لێرەش خواستێکی زۆری ئەمریکا ھەیە بۆ ئەوەی یەکسەر بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا لەگەڵ کوردەکان بکەوێتە ھاوکاری.



سەرۆکی ئەنجوومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە لە ئێستادا ھەڕەشەی گەورە بەشار ئەسەد نییە، بەڵکو داعشە، بۆیە کارە لە پێشینەکانی ئەمریکا لەناوبردنی داعش دەبێت و پێویستە سەرەتا لە کارە پێویستەکانەوە دەست پێ بکەین.
PAYAMNER-
Top