ڕێکخراوێکی ئەڵمانی لە ماوەی یەک ھەفتەدا دوو سمیناری بۆ ژمارەیەک کچ و ژن سازکرد

ڕێکخراوێکی ئەڵمانی لە ماوەی یەک ھەفتەدا دوو سمیناری بۆ ژمارەیەک کچ و ژن سازکرد


ڕێکخراوی "وادی" ئەڵمانی لە ماوەی یەک ھەفتەدا لە گوندەکانی گەرمیان دوو سمیناری بۆ ژمارەیەک کچ و ژن سازکرد, بەمەبەستی ھۆشیاریدان لەسەر زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە.



ڕێکخراوی وادی لەنێوگوندەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان, دوو سمیناری ئەنجامدا بۆ ژمارەیەک ژن, بەمەبەستی ناساندنی یاسای ژمارە٨ی بەرەنگاربونەوەی توندو تێژی خێزانی ساڵی ٢٠١١ و پێدانی ھۆشیاری بەژنان لەسەر دەرئەنجامە خراپەکانی خەتەنەکردنی مێینە.



لەو بارەیەوە, لیلی احمد,ئەندامی تیمی گەرمیان ڕێکخراوی وادی لەگەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: توانیمان دوو سمینار ئەنجام بدەین بەمەبەستی ھۆشیاریدان بەژنان لەبارەی زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە, ھەروەھا ناساندنی یاسای ژمارە ٨ی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی خێزانی ساڵی٢٠١١ کەلە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا".



وتیشی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر ژنمان لەسمینارەکاندا بینی, توانیمان گفتوگۆکانمان دەوڵەمەند بکەین.



لیلی ئەوەشی خستە ڕوو: "ئامانجمان لەسازدانی ئەم سمینارە ھۆشیارکردنەوەی ژنان بوو, لەگەلڕ ناساندی یاسای ژمارە ٨ی توندو تیژی, لەسمینارەکەدا زیاتر جەختمان کردەوە لەھۆشیاریدان لەزیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە, بەزۆری بەشودانی کچ لەخوار تەمەنی یاسایی, جیابونەوە, ژن بەژن و پەروەردە چونکە وەکو ئێمە ڕۆژانە لەچاوپێکەوتن و سمینارەکانمادا بۆمان دەردەکەوێت ئەم دیاریدانە زیادیکردوەو ڕۆلەھەڵکشانە".
PAYAMNER-
Top