بارزانی: زياتر له 11 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى ئێمه شه‌هيد و بريندار بوون تازه دێن ده‌تانه‌وێت باسى فيدراڵييه‌تى پارێزگاكان بكه‌ن
له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌يدا، سه‌رۆك بارزانى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ده‌توانين بڵێين به گشتيى هه‌موو خاكى كوردستان رزگار كرا.
گوتىيشى: ئه‌مڕۆ ده‌بينين نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاينى جيا به‌يه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌وه جێى دڵخۆشييه و ئه‌وه ئه‌و وڵاته و كوردستانهيه كه پێشمه‌رگه له پێناويدا قوربانى ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتى: له كوردستان مه‌لا بانگ ده‌دات و له كڵێسهكانهوه زه‌نگ و له په‌رستگه‌ى ئێزدييه‌كانيش سرووتى تايبه‌تى ئاينى پێشكه‌ش ده‌كرێن و ئه‌م تابڵۆيه ده‌بێت به‌و جۆره زياتر بره‌وى پێ بدرێت و بمێنێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، داعش به‌ره‌و شكستێكى مه‌زن ده‌ڕوات.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: زۆر كه‌س ده‌پرسن بۆچى موسڵ و بۆ ده‌بێت پێشمه‌رگه شه‌ڕى مووسڵ بكات، له وه‌ڵامى ئه‌وانه‌دا ده‌ڵێم تا مووسڵ ئارام نه‌بێت، ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆ ئێمه زۆر گرنگه چاره‌نووسى مووسڵ چونكه پێش هاتنى داعش 300 هه‌زار كورد له مووسڵ ده‌ژيان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و عێراق هه‌يه و ئه‌و هێڵه‌ى ئێستا هه‌يه و پێشمه‌رگه‌ى تێدايه، ئه‌وه پاشه‌كشێى لێ ناكرێت و ئێمه جارێكى ديكه ناهێڵين ئێوه ئاواره ببنه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كراوون و ئه‌وه‌شى ده‌كرێت ده‌بێت چاره‌نووسى ئێوه زامن بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له سه‌ره‌تاى هاتنى داعشدا به‌شێك هاوكارى داعشيان كرد و بوونه چاوساغى، ئێستا ئه‌وانه‌ى به ناوى ئاواره رووده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ى پێشمه‌رگه رزگاريكردوون، ئه‌وا به دڵنياييه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه ناده‌ين و ئه‌وانه‌ى بوونه شه‌ريكى تاوانى داعش ده‌بێت باجى ئه‌و تاوانانه بده‌ن.
سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژى و تاوانيان له دژى كچانى ئێمه ئه‌نجامداوه له هه‌ر كوێ بن ده‌بێت باجى ئه‌و تاوانانه بده‌ن و تۆڵه‌يان لێده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روويكرده ئه‌و رێكخراوانه‌ى كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تۆڵه‌كردنه‌وه، گوتى: ئه‌وان هه‌رچۆن بيرده‌كه‌نه‌وه ئاساييه، به‌ڵام ئه‌وه سياسه‌تى ئێمه‌يه و ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه به تاوانباران ناده‌ين به ناوى ئاواره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستان زياتر له يه‌ك مليۆن و نيو ئاواره‌ى له خۆ گرتووه، ئه‌وه بۆ له‌به‌رچاو ناگرن.
سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه‌شكرد، كاتێك رژێمى به‌عس رووخا وتمان ئيدى رزگار بووين، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد، ئهنسارولئيسىلام و قاعيده په‌يدا بوون و پاشان كابرايهك له سه‌ر حسابى كورد بووه حاكم له به‌غدا به‌ڵام چاوى له‌وه بوو فڕۆكه‌ى ئێف شازده‌ى بۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانى ئێمه بكات و دواى ئه‌ويش داعش هات، به‌ڵام ئێمه چيديكه رێگه به‌وه ناده‌ين پيلانى دوژمنان سه‌ربگرێت.
K24-
