نیویۆرک تایمز: لیوای ڕۆژئاوا کە ئازایانە شەڕی داعش دەکەن ھیوادارن لە ڕۆژئاواش ئەو شەڕە بکەن

نیویۆرک تایمز: لیوای ڕۆژئاوا کە ئازایانە شەڕی داعش دەکەن ھیوادارن لە ڕۆژئاواش ئەو شەڕە بکەن
نیویۆرک تایمز بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە، لیوای ڕۆژئاوا زۆر ئازایانە ھاوشان لەگەڵ پێشمەرگە شەڕی داعش دەکەن و ئارەزووی ئەوەیان ھەیە یەپەگە ڕێگر نەبووایە ئەو شەڕە لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بکەن.



جەنەراڵ محەمەد ڕەشید، کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و فەرماندەیی ھێزێکی ٣٣٠٠ کەسی دەکات دەڵێت "ھیوامان بوو ئەو شەڕە لە ڕۆژاواش بکەین، بەڵام چەکدارانی یەپەگە ڕیگا نادەن بگەڕێینەوە ڕۆژئاوای کوردستان.



ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز باسی ڕێکخراوی ھێزەکە و ڕاھێنراوییان دەکات لەلایەن ھێزەکانی زێرەڤانی ھەرێمی کوردستانەوە ، ئاماژە بەوە دەکات کە توانایان زۆر بەرزە.



ھەروەھا فەیسەڵ کە ئەندامێکی دیکەی ھێزەکەیە دەڵێت " ئێمە شەڕی یەپەگە ‌ناکەین ئەگەر ڕێگاش نەدات بگەڕێینەوە ڕۆژئاوا، چونکە شەڕی کورد و کورد بە ‌لای فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ھێڵی سوورە ."
K24-
Top